لە پارێزگای واست ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا و بەهۆیەوە 50 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 17 تەممووز

دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکە. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە 50 کەس گیانیان لەدەستدا، پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، سکاڵایان لەسەر خاوەنی باڵەخانە و مۆڵەکە تۆمارکردووە و لە 48 کاتژمێریشدا دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە ڕادەگەیێنین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو مۆڵەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە دەوترێت چەند ڕۆژێکە بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە، خەڵکی واستیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن، باڵەخانەکە مەرجەکانی سەلامەتی تێدانەبووە و دروستکردنی باڵەخانەکانیش لەو کەرەستانەی خێرا ئاگر دەگرن و دەسوتێن، کارەسات دروست دەکەن و داوای سزادانی لایەنی کەمتەرخەم دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد جەمیل ئەلمەیاحی، پارێزگاری واست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێک لە قەزای کوتی ناوەندی پارێزگای واست کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دەوروبەری 50 کەس لە پیاو، ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری واست ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو ڕووداوە سێ ڕۆژ ماتەمینیی ڕادەگەیێنن، کەسوکاری قوربانییەکانیش دڵنیا دەکەنەوە کە هەر کەسێک ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستی هەبووبێت یان کەمتەرخەم بووبێت لەم ڕووداوەدا، چاوپۆشی لێناکەن و لە 48 کاتژمێری داهاتووشدا ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکەن.
پارێزگاری واست دەشڵێت، سکاڵای یاساییان لەسەر خاوەنی باڵەخانە، خاوەنی مۆڵەکە و هەموو ئەوانە تۆمارکردووە کە پەیوەندییان بەو ڕووداوەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






