پەرلەمانی تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا تاوتوێ دەکات: لەپاڵ گەلی سووریای براین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 تەممووز

پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئیدانە دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بێتە دەنگ. هاوکات پشتیووانی وڵاتەکەی بۆ سووریا دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، "لەپاڵ گەلی سووریاداین".
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی یەکشەممەوە 13-7-2025، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانى سەر بە حکومەتى سووریا و چەکدارانى درووز لە پارێزگاى سوەیداى باشوورى ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە. جیا لەو پێکدادانە، ئیسرائیلیش دەستێوەردانی لەو شەڕەدا کرد بە بۆردوومانکردنی باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا تاوتوێ کران.
بڵاوکراوەی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لەسەرووی هەموویانەوە بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین و دووبارەی دەکەینەوە کە لە پاڵ گەلی سووریاداین.
-جەخت لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سووریا دەکەینەوە و دژایەتی خۆشمان بۆ هەر چەشنە کردەوەیەک کە ئارامی گەلی دۆست و برای سووریامان تێک بدات و ببێتە هەڕەشە لەسەریان، دەردەبڕین.
-داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە بێتە دەنگ و ڕێوشوێنی کاریگەر و بەردەوام و یەکلاکەرەوە لە دژی دەستدرێژیی ئیسرائیل بگرێتەبەر، کە قەیرانی ناوچەکەی قووڵتر کردووەتەوە و هەڕەشە لە ئاشتی جیهانیی دەکات.
لەلایەکی دیکە: هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، ئیسرائیل ستراتیژی دەستدرێژی خۆی نەک تەنیا لە فەلەستین، بەڵکو لە لوبنان و سووریا و ئێرانیش جێبەجێ کردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ژمارەی کوژراوان بەم شێوەیەیە:
-79 چەکداری درووز.
-55 هاووڵاتی مەدەنی.
-189 سەربازی هێزەکانی سووریا.
- 18 کەسی پێکهاتەی بەدەوی.
-15 سەربازی هێزەکانی سووریا لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





