سەرۆکایەتیی ڕۆحیی درووزەکان داوای کردنەوەی ڕێڕەوێک لەگەڵ کورد و ئوردن دەکات
- هەواڵ
- 17 تەممووز

ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینیی درووزەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی ڕۆحیی درووزەکان، شاری سوەیدای سووریای وەک ناوچەیەکی "کارەساتبار" ناساند و ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند. هاوکات داوای کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی کرد "بەرەو برایانی کورد" و داواشی لە شا عەبدوڵڵای دووەمی پاشای ئوردن کرد کە دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ سوەیدا بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی 90 کاتژمێر لە پێکدادانی تووند لەنێوان درووزەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە پارێزگای سوەیدا دەوروبەری، هاوکات دەستوەردانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بۆ سەر درووزەکان، 360 کەس کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتییەکە، ئەم هەنگاوانە دوای هێرشێکی "ترسناک و دڕندانە"ی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دێت کە هاووڵاتییانی سڤیلی کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە.
لە هەمان کاتدا: سەرۆکایەتییەکە جەختی لە گرنگیی مرۆیی ئەو ڕێڕەوانە کردەوە لەم بارودۆخە سەختەدا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هاووڵاتییان. هەروەها داوا لە خەڵکی سوەیدا دەکات یەکڕیز بن، پشتیووانیی کەسوکاری قوربانییەکان بکەن و برینەکانیان بە هۆشیاری و خۆشەویستی ساڕێژ بکەن.
سەرۆکایەتییەکە ڕایگەیاند: "سوەیدا خوێنی لێ دەچۆڕێت، بەڵام هەرگیز ناشکێت و بە شکۆ و یەکڕیزیی خەڵکەکەیەوە سەربەرزانە دەمێنێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەماوەی ئەو 90 کاتژمێرەدا 360 کەسی کوژراون، هاوکات زانیاری هەیە لەسەر بوونی دەیان کوژراوی دیکە لە هاووڵاتیانی سڤیل و چەکدارە درووزەکان و ئەندامانی هێزە حکومییەکان.
ئەمەش بزانە: ئەو ڕاگەیێنراوەی سەرۆکایەتیی ڕۆحیی درووزەکان لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆککۆماری سووریا، درووزەکانی بە "بەشێکی ڕەسەنی نیشتمان" ناوبردن و ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای سوەیدا سپێردراوە بە گرووپە ناوخۆییەکان و شێخەکانی درووز.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
سبەی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدەدرێت
- تەندروستی
- 27 خولەک لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
سبەی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدەدرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 22 ناوچەی بەغدای پایتەخت هەڵمەتێکی ئەمنی بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن دوای 11 ساڵ دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت