لەبارەی زیادبوونی ئاوی زێی بچووكەوە بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 18 تەممووز

دیمەنی زیادبوونی ئاوی زێی بچووک بەهۆی بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە
ئاڤا نیوز
بە هۆی كەم و زیادبوونی ئاوی زێی بچووك لە سنووری قەزای پشدەر، هۆشداریی بە هاووڵاتیان دەدرێت.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ بە هۆی بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، ئاوی چەمی خاس لە سنووری پشدەر لەناكاو زیادی كرد و بووە هۆی ئەوەی ژیانی ئەو كەسانە بكەوێتە مەترسییەوە كە بۆ گەشت و سەیران چووبوونە سەر چەمەكە و ڤیدیۆیەكی ساتی ڕووداوەكەش لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە فراوانی بڵاو بووەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: حاڵەتەكە لە گوندی كەویە لە كاتی زیادبوونی ئاوی زێی بچووك لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕوویداوە.
- وەک بەرگریی شارستانی چەندین جار هۆشداریمان داوە کە هاووڵاتیان لەناو چەم و ڕووبارەکان دانەنیشن و دوورکەونەوە بەتایبەت چەمی خاس کە بەردەوام ئاوەكەی کەم و زیاد دەکات بە ڕێژەیەک کە دەگاتە حاڵەتی بردنی پرد و ئۆتۆمبێل کە لەنێو چەمەکەدان.
- دانیشتن یان بەسەربردنی کات لە كەناری ئەم چۆمانە مەترسیدارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






