ئەنجوومەنی پارێزگای واست بەڕێوەبەرانی شارەوانیی و سەلامەتیی پیشەیی کوت لەکارەکانیان ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 18 تەممووز

ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی پارێزگای واست
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای واست بڕیاریدا قوربانییانی کارەساتی شاری کوت وەک "شەهید" لەقەڵەم بدات و هەریەکە لە بەڕێوەبەری شارەوانیی کوت و بەڕێوەبەری سەلامەتیی پیشەیی لە کارەکانیان ڕابگرێت، ئەنجوومەنی وەزیرانیش قەرەبووی کەس و کاری قوربانییان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16-7-2025 لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراقش، بەهۆیەوە، 61 کەس گیانیان لەدەست داوە و 42 کەسی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی پارێزگای واست لەدانشتنێکی نائاساییدا، بڕیاریدا هەموو ماف و ئیمتیازاتی شەهید بە قوربانییانی کارەساتی شاری کوت ببەخشێت و وەک "شەهید" پێناسەبکرێت.
لهههمان كاتدا: ئەنجوومەنی پارێزگای واست هەریەکە لە بەڕێوەبەری شارەوانیی کوت و بەڕێوەبەری سەلامەتیی پیشەیی لە کارەکانیان ڕاگرت تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەی پسپۆڕ لە سەرجەم قەزا و ناحیەکاندا، بەمەبەستی پشکنینی هەموو فەرمانگە و باڵەخانەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی و خۆپارێزی.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەدانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشەممە 17-7-2025 بڕیاریدا، قەرەبووی ماددی خێزان و کەس وکاری قوربانییانی ئاگرەکە بکاتەوە بەبڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر قوربانییەک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





