سوپای عێراق دژی ئەو گرووپانە دەوەستێتەوە کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج
- عێراق
- 18 تەممووز

دیمەنی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکانی عێراق. وێنە؛ شانەی ئەمنی عێراق
ئاڤا نیوز
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ئۆپەراسیۆنی پشکنین و بەدواداچوون بۆ ئەو گرووپانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین کێڵگەی نەوتییان لە هەرێـمی کوردستان کردووەتە ئامانج لە دەشتاییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەددین ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لەڕێگەی درۆن کە سەرچاوەکانی نادیارن بۆردوومانی چەندین کێڵگەی نەوتی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک و چەند پارێزگای دیکە کران، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی لەمبارەیەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەئامانجگرتنی ئەم دواییەی دامەزراوە و کێڵگە نەوتییەکان و بەئامانجگرتنی بنکە و سەربازگەکان، هێرشێکی قێزەون و مەترسیدارە کە هەموو هەوڵەکان بە ئامانجی سەقامگیرکردنی عێراق و هەڵمەتەکانی بیناسازی و گەشەپێدان تێکدەدات".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەشڵێت: دەزگا ئەمنییەکان بەدوای هەموو ئەو کەسانە و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن دەگەڕێن کە دژی ئاسایش و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات کار دەکەن و ڕەوانەی دادگایان دەکەن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






