لەسەر سووتانی مۆڵەکەی کوت 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەر بەقورسی سزادران
- عێراق
- 19 تەممووز

دوو دیمەنی یەک لەدوای یەکی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت، دیمەنی یەکەم کاتی هەڵگیسرانی ئاگرەکەیە، دیمەنی دووەم کارمەندانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە سووتانی مۆڵەکەی کوت کە بەهۆیەوە 61 کەس گیانیان لەدەست دا، بەهۆی کەمتەرخییەوە سزای قورسی بەسەر 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەردا سەپاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی سووتانی مۆڵەکەی کوت کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنراوە، 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەری سزا دا.
زانیاریی زیاتر: سزاکان دوو جۆرن، یەکەمیان دوورخستنەوەیە، 17 بەڕێوەبەر و بەرپرس و فەرمانبەر بەشێوەیەکی کاتی دوورخراونەتەوە تاوەکو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت، سزای دووەم قورسترە و بریتییە لە دەستگیرکردنی سێ ئەفسەر و فەرماندە، سزادانی ئەوانیش کاتییەوە و تاوەکو تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانە.
سزای یەکەم: 17 بەڕێوەبەر و فەرمانبەر بەشێوەیەکی کاتی دوور دەخرێنەوە لە خزمەت، تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ئەوانیش ئەوانەن:
1. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری واست.
٢.بەڕێوەبەری شارەوانی کوت.
٣.بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی کوت.
4. بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەری ئاوی کوت.
5. کارمەند عەلی عەباس کازم، بەڕێوەبەری دارایی ئاوی کوت.
6. بەرپرسی پێشووی بەشی سەرپێچیەکان لە شارەوانی کوت.
7. سەرۆکی پێشووی بەشی سەرپێچی لە شارەوانی کوت.
8. سەرپەرشتیاری پێشووی بەشی سەرپێچیەکان لە شارەوانی کوت.
9. بەڕێوەبەری بنکەی نیشتمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی.
10. بەڕێوەبەری کەرتی یەکەم بۆ چاودێری تەندروستیی کوت.
11. بەڕێوەبەری بەشی کۆنتڕۆڵی تەندروستی، لە کەرتی یەکەمی کوت.
12. بەشی کۆنترۆڵی تەندروستی، کەرتی یەکەمی کوت.
13. بەشی کۆنترۆڵی تەندروستی، کەرتی یەکەمی کوت.
14. بەڕێوەبەری ئێستای ڕێگاوبان و پردەکانی واست، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی کوت.
15. بەرپرسی بەشی زێدەڕۆییەکان لە شارەوانی کوت.
16. بەرپرسی یەکەی سەرپێچی لە کەرتی لێهاتوویی لە شارەوانی کوت.
17. فەرمانبەر لە یەکەی سەرپێچی لە کەرتی لێهاتوویی.
سزای دووەم: دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ئەم ئەفسەرانەی خوارەوە:
1. بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتیاری واست.
2. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی واست.
3. فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگریی شارستانی کوت.
باکگراوند: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوتی سەر بە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی 61 کەس گیانیان لەدەست دا و 38 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





