هاکان فیدان و مارکۆ ڕووبیۆ دۆخی سوەیدا تاوتوێ دەکەن: دەبێت گرژییەکان ڕابگیرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 تەممووز

مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد. هەردوولا جەختییان کردەوە، پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕ و گرژییەکانی باشووری سووریا بێت.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز لە سوەیدای سووریا، دواجار نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەی فیدان و ڕووبیۆ لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیایە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سووریا و ئاگربەستی سوەیدایە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان بە هاوتا ئەمریکییەکەی گوت، دەستوەردان و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری سووریا بەزاندنی سەروەریی خاکی سووریا و تێکدانی یەکپارچەیی وڵاتەکەیە، کە زیان بە سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت.
فیدان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان وەک تورکیا، "ڕێگە نادەن ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان سوود لەم دۆخەی سووریا وەربگرن".
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستیی سووریا، پلانی فریاکەوتنی تەندروستییان کارا کردووە و تا ئێستا پێشوازییان لە 1698 بریندار کردووە کە 425 یان دۆخیان سەخت بووە. بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتەکە، ژمارەی کوژراوەکانیش گەیشتووەتە 260 کەس.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مارکۆ ڕووبیۆ ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەکی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا دەربڕی و بە پێویستی زانی، "خەڵكی سووریا ئەم دەرفەتەی ئێستا بقۆزنەوە بۆ بونیاتنانی داهاتووی وڵاتەکەیان".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پرسی ئاگربەستی هەمیشەیی غەززە باس کرا. فیدان جەختی کردەوە لەوەی پێویستە ئاگربەست لە غەززە بکرێت و لەڕێگەی دەروازەکان هاوکاریی مرۆیی بگەیێنرێتە خەڵکی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






