
سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەشدارینەكردنی لە كۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەی دەڵێت: "لە برادەرانی كۆمەڵ بپرسن." لەبەرامبەر ئەو قسانەدا سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "كەسانێك لە پەنای كۆمەڵدا ئیمتیازی ماددی و مەعنەوییان وەرگرت، پاشان بێ ئەمەك بوون بەرامبەر حیزبەكەیان."
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر، كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە بەشداریی 900 ئەندامی ئەو حیزبە دەستیپێكرد. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو, سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق و تاكە پەرلەمانتاری ئەو حیزبە بەشداری نەكرد.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر لەبارەی بەشدارینەكردنی لە كۆنگرەی حیزبەكەی وتی، "لە كۆمەڵ بپرسن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا کە ئایا بانگهێشتی بەشداریكردن لە كۆنگرەكە كراوە یاخود نا، سۆران عومەر لە وەڵامدا وتی: "سەدان جار بانگهێشت كراوم". سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئامادە نەبوو هیچ ڕوونكردنەوەیەكی دیكە بدا.
لەبەرامبەردا: لەمیانی وتاری عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە كۆنگرەی پێنجەمی حیزبەكەی وتی، "كەسانێك لە پەنای كۆمەڵدا ئیمتیازی ماددی و مەعنەوییان وەرگرت، پاشان بێ ئەمەك بوون بەرامبەر حیزبەكەیان، ئەوەش وەك خاڵی بێهێز سەیر دەكرێت".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕوونیشی كردەوە، هەندێكیان تەنانەت ڕیزەكانی كۆمەڵی دادگەریشیان جێهێشتووە بۆ ئەوەی لە پابەندی دارایی حیزبەكەیان خۆدەرباز بكەن، لەكاتێكدا ئەوان بە دەنگی لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری بوونەتە پەرلەمانتار و خاوەنی ئیمتیاز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






