عەلی باپیر: کەسانێک لەپەنای کۆمەڵ بوونە خاوەنی ئیمتیازی ماددی و مەعنەوی و بێ ئەمەک بوون
- هەواڵ
- 19 تەممووز

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئاڤا نیوز
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، کەسانێک لەپەنای کۆمەڵ بوونە خاوەنی ئیمتیازی ماددی و مەعنەوی، کەچی بێ ئەمەک بوون بەرامبەر حیزبەکە و دەنگدەرانیان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە بەشداری 900 ئەندامی پێنجەمین کۆنگرەی خۆی دەستپێکرد و دوو ڕۆژ دەخایێنێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، کەسانێک لەنێو کۆمەڵ پەیدابوون، هەڵپە و پەلە پەلیانە بۆ وەرگرتنی پلە و پۆستە حکومییەکان و بوون بە پەرلەمانتار؛ لە پەنای کۆمەڵدا ئیمتیازی ماددی و مەعنەوییان وەرگرت، پاشان بێ ئەمەک بوون بەرامبەر حیزبەکەیان، ئەوەش وەک خاڵی بێهێز سەیر دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە هەندێکیان تەنانەت ڕیزەکانی کۆمەڵی دادگەریشیان جێهێشتووە بۆ ئەوەی لە پابەندی دارایی حیزبەکەیان خۆدەرباز بکەن، لەکاتێکدا ئەوان بە دەنگی لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەری بوونەتە پەرلەمانتار و خاوەنی ئیمتیاز.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو وتانەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەکاتێکدایە؛ سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبەکە لە پەرلەمانی عێراق و تاکە پەرلەمانتار کۆمەڵ لە بەغدا بەشداری پێنجەمین کۆنگرەی حیزبەکەی نەکردووە، لە کاتێکدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبە دەبووایە بەشداری بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






