تیمێکی تایبەتی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان لە هەولێرن
- بزنس
- 19 تەممووز

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تیمێکی تایبەتی حکومەتی عێراق بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی زیانەکانی ئەو هێرشانەی کە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن. بڕیارە لیژنەکە ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و بۆ وەزارەتی نەوت و سوودانی بەرزی بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پەسندکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەلایەن هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە دەستیان پێکردووە.
بابەتە ستراتیژییەکە: كاری سەرەكی لیژنەكە ئەوەیە هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی کوردستان چەند توانای بەرهەمهێنانی نەوتیان هەیە، تیمێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستانیش بەردەوام لەگەڵیانن و بەرچاوڕوونییان پێدەدەن.
جگە لەمە لیژنەکە لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەو زەرەر و زیانانەی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان بەریان کەوتوون بەهۆی هێرشە درۆنییەكانەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لیژنەکە سبەیش لە هەولێر دەبێت، ڕاپۆرتێک ئامادە دەکات و بۆ وەزارەتی نەوت و سوودانی بەرزی دەکەنەوە.
ئامانجێکی دیکە هاتنی لیژنەکە تەواوکردنی رێکارە تەکنیکییەکانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت