سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هیوادارین سزادانی بە کۆمەڵی کوردستان کۆتایی بێت
- هەواڵ
- 20 تەممووز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان تەواوی ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی بەزیادەوە جێبەجێکردووە و هیوادارین حکومەتی فیدراڵی کۆتایی بە سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانمان بهێنێت.
وێنە گەورەکە: نزیکە سێ مانگە وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و تاوەکو ئێستا ئامادە نەبووە مووچەکەیان بۆ خەرج بکات، ئەمەش کاریگەریی تەواوی کردووەتە سەر بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، ئەمەش کاردانەوەی جیا جیا بەدوای خۆیدا هێناوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەموو جارێک حکومەتی فیدراڵی بەڵێنی ئەوەی دەدا کە تەواو گرفتی مووچە چارەسەر بووە، بەڵام دوای چەند مانگێک دووبارە گرفتیان بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکرد بە بیانووی زۆر جیاواز و ڕادەست نەکردنی داهاتی ناوخۆ.
ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەما دەستوورییەکانە کە لەسەر ڕێککەوتووین، حکومەتی فیدراڵ دەیەوێت کوردستان خاوەنی هیچ داهاتێکی ناوخۆ نەبێت.
ئێمە لەسەر بنەما دەستوورییەکان تەواوی ئەرکەکانی خۆمان بە زیادەوە جێبەجێکردووە و دەستبەرداری مافەکانی خۆشمان نابین سوور دەبین لەسەر داواکارییەکانمان بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییانمان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شاندی پارتی و یەکێتی سەردانی بەغدایان کرد لەسەر چەند بابەتێک ڕێککەوتنمان کردووە، ئەوەیش ناردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، هاوکات 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکرێت.
ئێستا بەغدا خاڵێکی دیکەی زیادکردووە، دەڵێن تاوەکو ئەو بڕە نەوتە ڕادەست نەکرێت مووچە نانێردرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێرشە تیرۆریستییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کاریگەریی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
شاندێکی حکومەتی فیدراڵ سەردانی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی کردووە هیوادارین دوای ئەوە تێگەیشتنێک دروست بێت و کۆتایی بە سزادانی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستان بهێنرێت، مووچە و شایستە داراییەکان بنێردێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






