
دیمەنی ئاسمانی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی ئەو سیستمە بەرگرییە ئاسمانییانەی نۆژەنکردووەتەوە کە لە جەنگەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل زیانیان پێگەیشتبوو.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل توانیبووی کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێران بکات و گورزێکی بەرچاو لە بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە بوەشێنێت.
لێدوانی فەرمی: مەحمود موسەوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هەندێک لە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵات زیانیان پێگەیشتووە و وتی: ئەمە شتێک نییە بتوانین بیشارینەوە، بەڵام هاوکارەکانمان بە کەڵک وەرگرتن لە توانای ناوخۆیی، سیستمی پێشوەختە ئامادەکراو، شوێنی ئەو سیستمانەی گرتووەتەوە بۆ ئەوەی ئاسمانی ئێران پارێزراو بێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە نزیکەی 120 سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران، کە دەکاتە یەک لەسەر سێی کۆی سیستمەکانی پێش جەنگ، لەکارخراون یان تێکشکێندراون. لەنێو ئەو سیستەمانەدا، سیستمی پێشکەوتووی (S-300)ـی ڕووسی و سیستمی بەرگری ئێرانیش هەبوون.
زانیاریی زیاتر: شارەزایانی بواری سەربازی هۆکاری ئەم زیانانە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە سیستمەکانی بەرگری ئێران، تێکەڵەیەک بوون لە سیستمی ڕووسی، چینی و خۆماڵی، بە شێوەیەکی کاریگەر پێکەوە نەبەسترابوونەوە و ڕادارەکانیان کێشەی جیاکردنەوەی مووشەکەکانی دوژمنیان هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






