فەرماندەی پێشووی پۆلیسی واست دوای دوورخرانەوەی کرایە جێگری فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی
- عێراق
- 20 تەممووز

لیوا محەمەد قاسم فەهد
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای واست لیوا محەمەد قاسم فەهد، لە پۆستی فەرماندەی پۆلیسی واست دوورخرایەوە، بەڵام چەند کاتژمێرێکی نەبرد، بە فەرمانێکی دیکە وەک جێگری فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی دەستنیشان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی پارێزگای واست، لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، زنجیرەیەک بڕیاری گرنگی سەبارەت بە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی مۆڵەکەی کوت دەرکرد. بڕیارەکان دوورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکەو بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی و چەند بەرپرسێکی دیکەی لەخۆگرت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: "لیوا محەمەد قاسم فەهد، فەرماندەی پێشووی پۆلیسی واست، پۆستی جێگری فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی پێسپێردرا."
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ دوای بڕیاری دوورخستنەوەی لیوا محەمەد قاسم فەهد، بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەمید ئەحمەد عەبدولسادە حەمزە، ئەرکی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای واستی پێ سپێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






