حکومەتی عێراق: سەرەڕای ئاستەنگەکان پابەندییە داراییەکانمان جێبەجێ دەکەین
- هەواڵ
- 21 تەممووز

مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکانی، وەک مووچە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، سەرەڕای بوونی چەندین ئاستەنگ.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت سەرکەوتوو بووە لە جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکانی سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە هاوکات بوون لەگەڵ جێبەجێکردنی هەندێک لە بڕگەکانی بودجەی گشتیی فیدراڵیی سێ ساڵە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە ماددەی 12ـی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ماددە 12 هەرێمی کوردستان دەبێت 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەست بکات، لەگەڵ داهاتە نانەوتییەکان، بەرامبەر بەدەستهێنانی ڕێژەی 12.67% لە کۆی گشتیی بودجە دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان.
لە هەمان کاتدا: ساڵح ڕوونیکردەوە کە هەستان و دابەزینی نرخەکانی نەوتی جیهانی کاریگەریی هەبووە لەسەر جووڵەی بودجە، بەڵام دەوڵەت بەردەوام بووە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی، لە ڕێگەی چەسپاندنی گرێبەستەکان، فراوانکردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: ئەو لێدوانەی ڕاوێژکارە داراییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی کرد و بە هەمان شێوە سەرەڕای بوونی دەیان قەیران، لەنێویاندا کەمی پارەی نەختینە لە عێراق، یەکلایینەبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای لەگەڵ ناجێگریی بەهای نەوت بەهۆکار زانی لەوەی تائێستا حکومەت خشتەی بودجەی ئەمساڵی ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






