
گرافیکی تای خوێنبەربوون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تۆمارکردنی دوو گیانلەدەستدان و 16 تووشبووی نوێ بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو گیانلەدەستدان و 16 تووشبووی نوێ بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون،" ئاماژەی بەوەشکرد کە "دوو گیانلەدەستدانەکە لە پارێزگاکانی زیقار و واست تۆمارکراون."
لە هەمان کاتدا: وتیشی: "کۆی گشتیی تووشبوان کە لە عێراق بۆ ساڵی 2025 تۆمارکراون گەیشتووەتە 231 کەس و 30 گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
زیقار: 84 تووشبوو، لەنێویاندا چوار گیانلەدەستدان.
بەغدا/ڕەسافە: 32 تووشبوو، لەنێویاندا شەش گیانلەدەستدان.
موسەننا: 20 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان.
واست: 19 تووشبوو و سێ گیانلەدەستدان.
بەسرە: 15 تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
دیالە: 12 تووشبوو و سێ گیانلەدەستدان.
میسان: 11 تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
نەینەوا: 7 تووشبوو.
بەغدا/کەرخ: 6 تووشبوو.
کەرکووک: 5 تووشبوو و چوار گیانلەدەستدان.
دیوانییە: 5 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان.
دهۆک: 3 تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
بابل: 2 تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
سلێمانی و هەولێر: هەریەکەیان 2 تووشبوو.
نەجەف: 2 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان.
سەڵاحەدین: 2 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان.
ئەنبار: 2 تووشبوو.
کەربەلا: 1 تووشبوو.
زانیاریی زیاتر: بەدر جەختی کردەوە لەسەر "پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی، گرنگترینیان کڕینی گۆشتە تەنیا لە سەربڕخانە و گۆشتفرۆشە مۆڵەتپێدراوە فەرمییەکان. پێویستە ئاژەڵدارانیش پابەندبن بە پۆشینی جلوبەرگی پارێزەر و دەستکێش و دەمامک، و دڵنیابنەوە لە دەرکردنی مێرووی گەنە و ئاگاداریی لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ و پێست و شلەمەنی و گۆشت و پاشماوەکانیاندا، لەگەڵ سەردانیکردنی نزیکترین بنکەی تەندروستی لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






