
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن، لەگەڵ هاوتاکانیان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر کۆی پرسە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەغدا دوای 83 ڕۆژ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانیدا، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەش ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراون، ماوەتەوە سەر ئەوەی لەگەڵ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی نێوانیان بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "شاندێکی سێ کەسی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 06:00 ــی ئێوارە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەون، لەگەڵ هاوتاکانیان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر خەرجی و داهات و مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت دەکەن."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش پەیوەستە بە جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ئەو لێکتیگەیشتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا پەسەندکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ماوەی دوو ڕۆژە سیستمی پەیڕۆل بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت کاراکراوە، بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئامادەکردنی لیستەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






