
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەی "هەژماری من" لە هەڵکشاندایە، جگە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو مووچەخۆران لە پرۆژەی هەژماری من، بۆ مووچەی مانگی پێنج، زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشین دەتوانن لەڕێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە پارەکانیان ڕابکێشن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 365 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی چواریان لە کۆی 735 هەزار بەشداربووی پڕۆژەکە لەڕێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە وەرگرتووە. بۆ مووچەی مانگی پێنج، ژمارەی بەشداربووان بۆ زیاتر لە 900 هەزار بەرزبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان ڕابکێشن.
لێدوانی فەرمی: تیمی "هەژماری من" بە ئاڤای گوت: "بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستدان، زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشین لەڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن. دوای کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پارەکە دەخرێتە نێو ئامێرەکان و مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگەی ATMـەوە پارەکانیان ڕابکێشن."
دڵنیایی دەدرێت: بەشێک لە مووچەخۆران لەبەر نیگەرانیی ئەوەی کە ئامێرەکانی ATM پارەیان تێدا نەمێنێت، لە بەردەمیان ڕیز دەبەستن. لەو بارەیەوە، تیمی "هەژماری من" دڵنیایی دەدات کە پێویست ناکات مووچەخۆرانی بەڕێز پەلە لە ڕاکێشانی مووچەکانیان بکەن، چونکە لە سەرتاسەری کوردستان دەیان تیم چاودێریی ئامێرەکان دەکەن و بە شێوەیەکی بەردەوام پڕیان دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: تیمی "هەژماری من" لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە مووچەخۆران دەکات: "پێویست بە هیچ دوودڵییەک ناکات، کاتژمێر 1ی شەویش بێت دەتوانن بێ کێشە مووچەکانیان ڕابکێشن، چونکە کاتژمێر سێی بەرەبەیانیش ئەگەر پارە لە ئامێرەکان نەمێنێت، پڕی دەکەنەوە."
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەک لە تیمی (هەژماری من) بە ئاڤای ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو خانەنشینانەی لە ڕێگەی پرۆژەکەوە مووچە وەردەگرن، بۆ مووچەی مانگی پێنج لە چوار هەزار کەسەوە بۆ 8 هەزار و 100 کەس زیاد دەکات.
هەرچی پەیوەستە بە خانەنشینانی نوێ، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی پێنجدا، 5 هەزار و 261 خانەنشینی نوێ، مووچەی پێنج مانگیان پێکەوە بۆ خەرج دەکرێت.
لەبارەی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینانی نوێ، هەمان سەرچاوە ئەوەی بۆ ئاڤا دووپات کردەوە، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشـدا، هەشت هەزار و 938 خانەنشینی دیکە، یەکەم مووچە و چەند مووچەیەکی دیکەیان پێکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






