
ئاڵای (کوردستان - عێراق)
ئاڤا نیوز
لیژنەی تەکنیکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر سێ بابەتی تایبەت بە مووچە و داهات و هەناردە کردنەوەی نەوت لە بەغدا کۆدەبنەوە و ڕاپۆرتێکی هاوبەش ئامادە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان پەسەند کرد، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە مووچە و داهات و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە، لە دەرەنجامی گفتوگۆکانیش ڕاپۆرتێکی هاوبەش ئامادە دەکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا گوتی: لیژنە تەکنیکییەکەی هەرێمی کوردستان بەسەر سێ لیژنە دابەش بوون و لەسەر سێ بابەت گفتوگۆ دەکرێت ئەوانیش بریتین لە:
- هەناردەکردنەوەی نەوت.
- کورتهێنان لە پشکی هەرێمی کوردستان و پڕکردنەوەی بەپێی یاسای بودجە.
- داهاتی نانەوتی مانگانە بڕەکەی چەندە و چۆن کۆدەکرێتەوە و چۆن ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەردوو لیژنەی تەکنیکی هەرێمی کوردستان و عێراق جگە لەو بابەتانە لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ژمێرکاری و وردبینی گفتوگۆ دەکەن، لەسەر کۆی بابەتەکان هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتێکی هاوبەش ئامادە دەکەن و پێشکەشی لیژنەی وزاری دەکەن بۆ ئەوەی ببرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و دەنگی لەسەر بدرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەپێی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی، بەهۆی تەواو نەبوونی رێکارەکانی تەمویل کردن، دوێنێ پارەی مووچەی مانگی پێنج نەخرایە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ڕێکارەکان تەواو بکرێن و پارەکە ڕەوانە بکرێت، چونکە ئەو بابەتە هیچ بەربەستێکی بۆ دروست نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






