دیمەنی پرۆژەیەکی ئاو لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانى شارى هەولێر و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووک دابین دەكرێت، لە 60%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
وێنە گەورەکە: کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژیی و گرنگى ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگەی هەولێر، بەردەوامە کە لە 17-9-2024، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەکە بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانرا، ئێستاش 60%ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پرۆژەکە لە سێ وێستگەی سەرەكی پێكدێت، وێستگەی سەرەكیی لە قەشقە و خەزانی بانەبۆران كە كۆگایەكی ناوەندییە و كۆگای كانی بزرە، ڕۆژانە سێ هەزار و 300 مەتر سێجا ئاو لە ڕووبارەكە وەردەگرێت، بەگوێرەی ستانداردی عێراقی و جیهانییەكان توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی هەیە، نزیكەی 40 كلیۆمەتر بۆریی كاربۆن ستیل درێژیی بۆرییەكەیە، هاوکات 251 كیلۆمەتر بۆریی پۆلی ئەپیلین (HDPE) بۆ دابەشكردنی ئاو بۆ ناو قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و گوندەكان دابینکراوە.
پارێزگاری هەولێر، دەڵێت، بە تەواوبوونى پرۆژەکە، كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بێستانە و زیاتر لە 60 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شارى هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە پرۆژەکانی ئاو ژینگە و ژێرخانی ئابووری داوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان، گرنگترین پرۆژەی ئاویش لە شاری هەولێر جێبەجێکرا کە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێرە و کێشەی کەمئاوی بۆ ماوەی سی ساڵ چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






