عێراق بە تاوانی بانگەشەکردن بۆ ئیسرائیل سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر کەسێکدا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 23 تەممووز

دیمەنی باڵەخانەی دادگای کەرخ لە بەغدا
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، دەرکردنی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر کەسێکدا ڕاگەیاند، بە تاوانی "بانگەشەکردن بۆ قەوارەی زایۆنی" لە بەغدادی پایتەختی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ "قەوارەی زایۆنی"، ژمارە 1ی ساڵی 2022، هەرکەسێک حوکمەکانی ئەم یاسایە پێشێل بکات، بەو سزایانە سزا دەدرێت کە لە یاسایەکەدا هاتووە."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری"دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر کەسێکدا سەپاند، بەهۆی تاوانی بانگەشەکردن بۆ قەوارەی زایۆنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا."
دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاندووە، "کەسەکە بانگەشەی بۆ بیر و ڕەفتارەکانی قەوارەی زایۆنی کردووە لەڕێگەی پۆستکردن لە پەیجی فەیسبووک و پشتیوانیی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کردووە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆییەوە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "لە ماڵەکەیدا دەست بەسەر کتێب و ڕۆژنامەدا گیراوە بە زمانی عیبری."
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی دەسەڵاتی دادوەری "سزاکە بەپێی حوکمەکانی ماددەی 7ی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ژمارە 1ی ساڵی 2022" دەرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






