بە مەبەستی هاوکاریکردنی خەڵک، ژووری بازرگانی دهۆک ڕێککەوتنێک لەگەڵ بازرگانان دەکات

شەیری بکە لە:
بە مەبەستی هاوکاریکردنی خەڵک، ژووری بازرگانی دهۆک ڕێککەوتنێک لەگەڵ بازرگانان دەکات

دیمەنی شاری دهۆک. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە بۆ ماوەی سێ مانگ، هاووڵاتیان لە دۆخێکی خراپی دارایی دەژین، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک ڕێککەوتن لەگەڵ بازرگانان دەکات بە مەبەستی هاوکاریکردنی هاووڵاتیان.

چیرۆکی سەرەکی:
وەک هاوکاری و لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی ئێستای هاووڵاتیان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک، ڕێککەوتنێک لەگەڵ بازرگانان و شوێنە بازرگانیەکانی پارێزگای دهۆک دەکات، بۆ ئەوەی داشکانێکی گەورە لە کەلوپەلەکانیان بکەن، ئەمەش لە دەرئەنجامی خەرج نەکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان لە لایەن بەغداوە.

لێدوانی فەرمی: شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی بەغدا دەستی بەسەر مووچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دا گرتووە. هەستاون بە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیا و شوێنە بازرگانیی و مۆڵە گەورەکانی دهۆک، بۆ ئەوەی سەرجەم کەلوپەلەکانیان نرخی کۆ بە هاووڵاتیان بفرۆشن.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک دەشلێت: ئەو کەلوپەلانەی داشکاندنیان بۆ دەکرێت، سەرجەمیان بابەتی خۆراکیین، وەک، ڕۆن، شەکر، برنج، سەرجەم بابەتە پاقلەمەنییەکان و لەگەڵ دەیان بابەتی دیکەی پێویستی خەڵک.

زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەکانی شوکری جەمیل، داشکاندن لەسەرجەم بابەتە خۆراکییەکان بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی کێشەی مووچە لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان یەکلایی دەبێتەوە، و ژیان و گوزەرانی خەڵکیش بە گشتی و پارێزگای دهۆک بە تایبەتی ئاسایی دەبێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ