
دیمەنی تێکشکانی کەشتییەک لە دەریای سوور لەلایەن حووسییەکانی یەمەن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور بە "تاوانی جەنگ" ناوبرد، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو هێرشانە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: حووسییەکانی یەمەن، هەردوو کەشتیی بارهەڵگری "ماجیک سیز" و "ئیتێرنیتی سی"ـیان لە دەریای سوور کردە ئامانج، بەپێی ڕاگەیاندنی ئەرکی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پاراستنی هاتووچۆی دەریایی و کەشتییە بازرگانییەکان "ئەسپیدس" لە کۆی 25 کارمەندی کەشتیی "ئیتێرنیتی سی"، چواریان گیانیان لەدەستداوە 10 کارمەند ڕزگار کراون و یازدەی دیکەشیان تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە 23-7-2025، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاگەیێنراوێکدا، سەرکۆنەی هێرشی حووسییەکانی یەمەنی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا کرد، کە تەنیا لەم مانگەدا بوونە هۆی نوقمبوونی دوو کەشتیی بازرگانی.
زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، حووسییەکان بە ئەنقەست هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی کە بەهیچ شێوەیەک بەشدارییان لە هیچ چالاکییەکی سەربازیدا بۆ سەر هێزەکانی حووسی نەکردووە.
قووڵتر: لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە، هیومان ڕایتس وۆچ ڕوونی کردەوە، ئەم هێرشانە پێشێلکاریی یاساکانی جەنگن و دەچنە ئاستی تاوانی جەنگەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەسەرکردنی کارمەندانی مەدەنی کەشتییەکان دوای ڕزگارکردنیان قەدەغەیە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی زانیاریی دەریایی هاوبەش، کە سەر بە هاوپەیمانییەکی دەریایی ڕۆژئاوایە، حووسییەکان لە مانگی تشرینی دووەمی 2023ـەوە زیاتر لە 100 هێرشیان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن ئەنجام داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





