کارمەندێکی هاتووچۆ لەسەر دزینی زیاتر لە 10 ملیار دینار سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 23 تەممووز

دراوی عێراق. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایدەگەینێت، لەسەر دزینی زیاتر لە 10 ملیار دینار سزای زیندانی تا هەتایی بۆ کارمەندێکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ دەردەکرێت.
وێنە گەورەکە: دیاردەی گەندەڵی لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە عێراق لە هەموو دامەزراوەکانی حکومەت بڵاوبووەتەوە، دەستەی دەستپاکیش ماوە ماوە دۆسییە گومانلێکراوەکان هەڵدەداتەوە، دواتریش دۆسییەکان ئاراستەی دادگا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێک، دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کرد کە دادگای تاوانەکانی ڕەسافە دوو بڕیاری سزای لە دۆسیەی کارمەندەکەی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ دەرکردووە، کە دەستەکە دوای دەستگیرکردنی، لێکۆڵینەوەی تێدا کردبوو. ڕوونیکردەوە کە دادگاکە دوو بڕیاری سزادانی ئامادەکارانەی بە زیندانیی هەتاهەتایی دەرکردووە و تۆمەتبارەکەی ناچار کردووە بە گەڕاندنەوەی بڕە پارە دزراوەکە کە دەکاتە 10 ملیار و 446 ملیۆن و 442 هەزار دینار.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەکە لە پێنجی ئازاردا ڕایگەیاندبوو کە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجام داوە و تێیدا دەستی بەسەر بڕی سێ ملیار و 390 ملیۆن دیناری عێراقیدا گرتووە، کە بەشێک بووە لەو پارە دزراوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ. پارەکە لەلایەن چوار تۆمەتباری خزمی سزادراوەکەوە لەگەڵ پێنج کیلۆگرام زێڕ لەناو جانتای گەشتکردندا لە خانوویەکی چۆڵکراوی یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدای پایتەختدا شاردرابووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






