ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت سبەی پێنجشەممە، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆن دێرمیر، وەزیری کاروبارە ستراتیژییەکان و نوێنەری قەتەر بۆ گفتوگۆکردنى دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە ڕۆما کۆببنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرەنووت"ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە سبەی پێنجشەممە، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆما لەگەڵ ڕۆن دێرمیر، وەزیری کاروبارە ستراتیژییەکان و نوێنەری قەتەر کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەرەوپێشچوون بەدیھات، ئەوا ستیڤ ویتکۆف بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، سەردانی دەوحە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو کە ستیڤ ویتکۆف سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەوەش بە ئامانجی ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی کردنەوەی ڕێڕەوی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە و ئاگربەست لەو کەرتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






