
دیمەنی هەناردەکردنی نەوت لە وێستگەی دەریایی بەسرە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەناردەکانی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025دا، گەیشتووەتە زیاتر لە 600 ملیۆن بەرمیل و بەهاکەشی بۆ عێراق زیاتر لە 27 ملیار دۆلار بووە.
وێنە گەورەکە: عێراق بۆ بودجەی ساڵانەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، کە ڕێژەکەی دەگاتە نزیکەی 90%، ئەوەی دیکە بە داهاتی نانەوتی پڕی دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەش هەموو ساڵێک لە خشتەکانی بودجە بەهۆی هەستان و دابەزینی نرخی نەوتەوە کورتهێنانی بۆ دروست دەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە کۆمپانیای "سۆمۆ" بڵاوی کردووەتەوە "کۆی گشتیی هەناردەکانی نەوتی عێراق لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2025دا، گەیشتووەتە 606 ملیۆن و 582 هەزار و 373 بەرمیل، بە تێکڕای مانگانەی 101 ملیۆن و 97 هەزار و 62 بەرمیل."
"کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی بەسرە و ناوەڕاستەوە لە ڕێگەی بەندەرەکانی بەسرەوە گەیشتووەتە 590 ملیۆن و 262 هەزار و 866 بەرمیل، لەکاتێکدا کۆی گشتیی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارەوە لە کەرکووک 5 ملیۆن و 692 هەزار و 331 بەرمیل بووە."
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتاکانی سۆمۆ، "هەناردەکانی نەوت لە کۆگای نوێی کەرکووکەوە بۆ ئوردن لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 866 هەزار و 194 بەرمیل"، هەروەها "داهاتە داراییەکانی هەناردەی مانگەکانی ئازار، نیسان، ئایار و حوزەیران گەیشتووەتە 27 ملیار و 514 ملیۆن و 474 هەزار و 242 دۆلار."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






