
ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی بەرپرسی حکومەتی سووریا مەرجە نەگۆڕەکانی دیمەشقی بۆ هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە دەوڵەتی سووریا هیچ جۆرە هەڕەشە و مەرجێکی پێشوەختە قبووڵ ناکات کە لەگەڵ "یەکپارچەیی خاکی وڵات و دامەزراوە سەروەرییەکانیدا" ناکۆک بێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی کەناڵی ئیخباریەی سووریا، سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆی ڕاستەقینە "لەژێر فشاری چەک و پشتبەستن بە لایەنی دەرەکی" ناکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە قسەکردن لەسەر "ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی چەک" و "پێداگری لەسەر پێکهێنانی بلۆکێکی سەربازیی سەربەخۆ" بەتەواوی ڕەتکراوەیە و پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە مانگی ئازاری ڕابردوو لەنێوان ئەحمەد شەڕع و مەزڵووم عەبدیدا واژۆ کراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، حکومەتی سووریا جەختی کردەوە کە هیچ قەوارەیەکی سەربازی لە دەرەوەی دامەزراوەی سەربازیی فەرمیی وڵات بە شەرعی دانانرێت و هەر داوایەک بۆ "ناسنامەی سەربەخۆ" بە "داوایەکی جیابوونەوەخوازانە" دادەنرێت.
لە کۆتاییدا، سەرچاوەکە دووپاتی کردەوە کە "تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە چارەسەرییەکی سیاسیی بەردەوام، بریتییە لە گەڕانەوە بۆ باوەشی دەوڵەت و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی جددی لەژێر چەتری سەروەریی سووریادا، دوور لە مەرجی پێشوەختە و هەڕەشەی چەکداری."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






