کەسێک کە دەستەکانی لەسەر دڵی داناوە
ئاڤا نیو
جەڵتەی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەی زۆرجار ئەگەر بەخێرایی دەستنیشان و چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی مردنی تووشبووەکە.
وێنە گەورەکە: جەڵتەی دڵ لە ئەنجامی گیرانی یەکێک لەو خوێنبەرانە ڕوودەدات کە خوێن بۆ دڵ دەگوازنەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتیش ساڵانە 500 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی جەڵتەی دڵ دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەندێک نیشانە کە لەسەر پێست دەردەکەون ڕەنگە ئاماژەبن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، دیارترینیان ئەمانەن:
ئاوسان
لە ئەنجامی پاڵنەنانی خوێن لە دڵەوە بۆ لەش بەشێوەیەکی کارا و بە هۆی کۆبوونەوەی ئاو لەنێو شانەکاندا، جەستە تووشی ئاوسان و ئەستووربوون دەبێت.
ئارەقکردنەوە
ئارەقکردنەوەی زۆر نیشانەیەکە بۆ خراپیی تەندروستی دڵ، ڕەنگە ئاگادارکەرەوەیەکی مەترسیدار بێت بۆ بوونی کێشەیەک لە دڵدا بەتایبەتی جەڵتە یان سستیی دڵ.
گۆڕانی ڕەنگی کۆتایی پەنجەکان
حاڵەتی شینبوونەوەی پەنجەکان نیشانەیەکی باوی خراپیی تەندروستی دڵە کە کار دەکاتە سەر سووڕی خوێن و ئاستی ئۆکسجین.
زەردهەڵگەڕانی پێست
دەرکەوتنی پێست بە ڕەنگی کاڵ یان خۆڵەمێشی ڕەنگە نیشانەیەکی مەترسیدار بێت، چونکە کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ و دابەزینی ئاستی ئۆکسجین دەردەخات کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بوونی کێشەیەک لە دڵدا.
شینبوونەوەی شێوە تۆڕی
ئەم حاڵەتە وەک شێوەی تۆڕێکی شین یان وەنەوشەیی لەسەر پێست دەردەکەوێت، زۆرجار لەسەر قۆڵەکان یان قاچەکان دەردەکەوێت و ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ گیرانی خوێنبەرە بچووکەکان بە هۆی نیشتنی کۆلیسترۆڵەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






