ڕاگەیێنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
- کوردستان
- 2024-03-26

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان بڵاوکردەوە و جەخت دەکاتەوە کە هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنەوەی بەردەوامن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان تێپەڕیوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن، بەڵام وێڕای ئەم ڕێککەوتنەش هەناردەی نەوت دەستی پێ نەکردووەتەوە، بەهۆی بڕگە نادادپەروەرییەکانی یاسای بودجەوە پرۆسەكە زیاتر ئاڵۆز كراوە.
قووڵتر: پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەبەرهێنانی دەرەكی و بەبێ خەرجكردنی یەکدینار لە بودجەی وڵات دامەزراوە، كەچی لە یاسای بوودجەدا بە هاوشێوەی ئەو پیشەسازییەی نەوتی عێراق هەژمار كراوە، كە لەسەر ملیارەها دۆلار لە بودجەی گشتیی وڵات دامەزراوە. ئەو بڕە پارەیەی بۆ (بەرهەمهێنان و گواستنەوە)ـی نەوتی هەرێمی کوردستان تەرخانكراوە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ تێچوونی ڕاستەقینەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ناگونجێت.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان بڕی زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد، تاوەکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەک دیناری وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی بتوانێ شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت بداتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا لە (10%)ـی نەوتی هەناردەكراوی عێراق پێکدەهێنا و داهاتی ئەم نەوتە تەنیا بەشێک لە شایستە داراییەکانی خەڵكی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی وڵات بوو. هەر لە دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە، هەرێمی كوردستانیان خستووەتە ناو قەیرانێكی دارایی تووندەوە، كە بەهۆیەوە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دواكەوتووە، لە کاتێکدا ئەوکات بە پارەی نەوتەوە مانگانە مووچەی فەرمانبەران بەبێ دوا کەوتن دابەش دەکرا.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا وا هاتووە
چارەسەرەکان: بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و گەیشتن بە ڕێککەوتن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەستپێکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاسپێردراون بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگ و گرفتی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان





