
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا دەیەوێت کورد لە سووریا ماف و شوناسی پارێزراو بێت و لەگەڵ حکومەتی ناوەند بگەنە ڕێککەوتن، فیدان چاوەڕوانی ئەوەشی لە هەسەدە هەیە کە ڕێککەوتنی 10 ئادار جێبەجێ بکات، نایانەوێت سیناریۆی وەک پەکەکە لە سووریا دروست ببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ڤی تورکی لە بارەی دۆخی سووریا و پاراستنی مافی کورد و چەند پرسێکی دیکە قسەی کرد، فیدان لەبارەی پێکدادانی نێوان دورزەکان و هەروەها هۆزە بەدەوییەکان لە سووریا و "مەترسی دابەشبوونی" ئەو وڵاتە هۆشداری دا و ڕایگەیاند، "ئێمە جووڵەی هەندێک گرووپمان لە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بینی کە دۆخەکەیان دەقۆزتەوە. کۆمەڵێک بەیاننامە و ڕاگەیێنراو. ناچاربووین وەک تورکیا هۆشداری و ئاگاداری خۆمان بدەین، چونکە خواستی ئێمە یەکێتیی و یەکگرتوویی وڵاتەکەیە".
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان لەبارەی دۆخی کورد لە سووریا گوتی: دەمانەوێت ماف و شوناسی کورد لە سووریا پارێزراو بێت.
- ئامانجی سەرەکی تورکیا دڵنیایدانە لە ئاسایش و سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکە کە دۆخێک لە سووریا کە بە پشتیووانی تورکیا، وڵاتانی ناوچەکە، یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا هاتووەتە ئاراوە.
- حکومەتی نوێی سووریا دیدێکی ئەرێنی هەبوو بۆ ئەو دۆخە، هەموو کاتێک شایەتی ئەوە بوون کە هەندێک لایەن دۆخی دووبەرەکی، ناسەقامگیری و نەبوونی هێز لە سووریا دەقۆزنەوە و دەیانەوێت سووریا لە نائومێدی و بێ دەسەڵاتیدا بهێڵنەوە. کاتێک بینیان کە بە دیپلۆماسی ئێمە و هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی نەیانتوانی ئەو ئامانجانەیان بپێکن، ئێستا دەستیان داوەتە جێبەجێکردنی سیناریۆی دیکە.
- تورکیا و زۆر وڵات لەسەر ئەو بڕوایەن کە پێویستە حکومەتی ناوەندی ڕێز لە شوناس و مافی دەسەڵاتە خۆجێییەکان بگرێت و گوتیشی: "بەڵام هیچ کەس مافی ئەوە نییە کە چەک بە دەستەوە بگرێت و دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی بەکار بهێنێت. دەوڵەتیش تەنیا بە هۆکاری ئەوەی کە دەوڵەتە و چەکی هەیە، بۆی نییە کە ئەم گرووپانە لەناو ببات".
لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان قسەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا تۆم باراک لەبارەی یەپەگەی وەبیرهێنایەوە کە گوتبووی، ئەوان بەڵێنی پێکهێنانی دەوڵەتیان پێنەداون بەڵکو هانیان دەدەن کە تێکەڵ بە حکومەتی ناوەندی بن"، فیدان ئەو قسانەی باراکی بە "پەیامێکی بەجێ" ناوهێنا و گوتی: ئێمە لە نزیکەوە دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن و ڕەوایی بە حکوومەتی ناوەندی دەدەین و پشتیووانی لێ دەکەن.
-لە کۆتاییدا ئێمە وەک تورکیا بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەین. چونکە نامانەوێت سیناریۆی پەکەکە لە عێراق و سووریا دووبارە بێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






