دوای مانگرتنیان بەهۆی بڕیارێکی ئێرانەوە کێشەی شۆفێرانی بارهەڵگر لە دەروازەی كێلێ بە كاتی چارەسەر دەكرێت
- هەواڵ
- 26 تەممووز

مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین
ئاڤا نیوز
بەهۆی مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر، هاتوچۆی بازرگانی و چوونی بارهەڵگرەكان بەرەو ئێران لە دەروازەی سنووریی كێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەوەستێت، دوای هەوڵی دوو لایەنەی بەرپرسانی ئیداریی سنوورەكە، گرفتەكەیان بەشێوەی كاتی چارەسەر دەكرێت.
چی ڕووی دا: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 26ـی 7ـی 2025، شۆفێرانی بارهەڵگر بەهۆی بڕیارێکی ئێران بە دانانی قەپان، بڕیاری مانگرتن و ڕاگرتنی جموجۆڵی بازرگانییان دا لە دەروازەی سنووریی کێلێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
لێدوانی فەرمی: شۆفێرێكی بارهەڵگر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، مانگرتنی شۆفێران لە دژی بڕیارێكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ دانانی قەپان لە دیوی ئێران، كە بە پێی بڕیارەكە؛ دەبێت بارهەڵگرەكان لە وێستگەیەكی كێش لە دیوی ئێران، بارەكانیان دووبارە قەپان بكەنەوە و بڕێك پارەش بدەن، بەو پێیەی حكومەتی ئێران كار بە كێشانی قەپانەكانی هەرێمی كوردستان و مەنەفێستی بارەكان ناكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتیی گومرگی ئیدارەی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، گرفتی بارهەڵگرەكان بە كاتی چارەسەر بووە و بەشێك لە شۆفێران بۆ هەڵگرتنی بارەكانیان جووڵەیان كردووە، هەردوو لایەنی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتە.
ئەمەش بزانە: دەروازەی کێلێ یەكێكە لە دەروازە نافەرمییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەکەوێتە قەزای پشدەری هەرێمی کوردستان و شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






