پۆلیسی سلێمانی ئەو گەشتیارە عەرەبانەی دەستگیرکرد کە دزییان لە دووکانێکی زێڕینگەری کردبوو
- هەواڵ
- 27 تەممووز

ئەو کەسانەی پۆلیسی سلێمانی لەگەڵ دەستگیری کردوون لەگەڵ ئەو زێڕەی دزیبوویان
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سلێمانی چەند تۆمەتبارێکییان دەستگیرکرد، کە وەک گەشتیار هاتبوون بۆ ناوچە گەشتییارییەکانی دووکان، بەڵام لە چەند دووکاندارێکی زێڕینگری بازاڕی سلێمانی بڕێک زێڕیان دزی بوو.
چیرۆکی سەرەکی: چەند تۆمەتبارێک کە سێیانیان ئافرەت و یەکێکیان پیاوە. لەماوەی ڕابردوو وەک گەشتیار چەند جارێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی دووکان ماونەتەوە. لەو ماوەیە چەند جارێک دەچن بۆ بازاڕی زێڕنگران لە سلێمانی. سێ مستیلەی زەردیان لادەبێت. کاتێک دەچنە دووکانێک داوا لە دووکاندارەکە دەکەن کە مستیلەیان دەوێت بۆ کڕین، دووکاندارەکەش چەند مستیلەیەکی زێڕ دەخاتە سەر مێزەکە. ئەوانیش لە کاتی گفتوگۆ دووکاندارەکە سەرقاڵ دەکەن و مستیلە زێڕەکان هەڵدەگرن و مستیلە زەردەکان لە شوێنی مستیلە زێڕەکان دادەنێن. دواتر بۆ ئەوەی دووکاندارەکە هەست نەکات، مستیلەیەکی بچووکی هەرزانی زێڕی لێ دەکڕن.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەوانەی دەستگیرکراون، چوار کەسن و ناسیاوی یەکترن، خەڵکی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن. وەک دەوڵەمەند خۆیان ناساندووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تاهۆ)ـیان لابووە. لە شوێنە گەشتیارییەکانی دووکان دەمانەوە. لە ماوەی ڕابردوو چەند جارێکی دیکە دزیان کردبوو، بەڵام دوای بەدواداچوون دەستگیرکران.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە لەسەر سکاڵای چەند دوکاندارێکی زێڕنگەری سلێمانی بوو. دوای ئەوەی لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە دواداچوون کرا، تۆمەتبارەکان دەستگیرکران و بە ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لەبارەی سەرکردەکانی حەماس ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەربەندیخان لە ئەڵمانیا بەرزترین تاوەری جیهانی دیزاین دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لاری ئیلیسن دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، پێش ئیلۆن مەسک دەکەوێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
8 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لەبارەی سەرکردەکانی حەماس ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەناڵی دیاری تورکیا بە فەرمانی داواکاری گشتیی دەستیان بەسەرداگیرا