
ژمارەیەک گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا
ئاڤا نیوز
ئەو 24 گەنجەی هەرێمی کوردستان کە لە فڕۆکەخانەی بەنغازی لیبیا گیریان خواردبوو، دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەی هەولێر.
وێنە گەورەکە: گەنجانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و ئەوروپا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، لە ماوەی ڕابردوو چەند گەنجێکی کۆچبەری کورد بەو مەبەستە ڕوویان کردووەتە لیبیا، بە جۆرێک دەیان کەسیان لێ دەستگیر کراوە و ڕووبەڕووی تووندوتیژی و بارودۆخێکی نەخوازراو بوونەتەوە، بەشێکیشیان توانیویانە بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.
لێدوانی فەرمی: عەلی خەلیفە، باوکی یەکێک لەو گەنجانە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو بلیتەی بۆ ئەو گەنجانە دەستبەر کراوە، کاتژمێر 1:20 خولەکی نیوەڕۆ بە کاتی لیبیا بەرەو ئیستەنبووڵ بەڕێکەوتوون و کاتژمێر 4 گەیشتوونەتە شوێنی دیاری کراو، ئەمشەو لە شاری ئیستەنبووڵ دەمێننەوە و سبەی دووشەممە، کاتژمێر 9ـی بەیانی دەگەنە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا پێشتر شوێنی مانەوەی ئەو 24 گەنجەی لەڕێگەی "ئەپڵ ئایدی" سەر موبایلی یەکێکیان لە تەرابلووسی پایتەختی لیبیا ئاشکرا کرد کە ئاسایشی گشتیی تەرابلووس بووە، دواتر ئاڤا د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕینەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە ئاگادار کردەوە، دوای هەوڵێکی زۆر ئازاد کران.
باکگراوند: بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2025-06-29، 24 گەنجی کوردستان بەرەوە لیبیا بەڕێکەوتن، لە قاهیرەی میسر دابەزین و 30ـی مانگ چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، لە 1ـی ئەم مانگە بەرەو تەرابلووس بەڕێکەوتن، لە نێوان میسراتە و ئەلخومس دەستگیر کراون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






