سەدان خێزانی کورد بڕی 10 ملیۆن دیناریان لە مووسڵ وەک قەرەبووی ماددەی 140 وەرگرت
- هەواڵ
- 27 تەممووز

دیمەنی ڕاییکردنی مامەڵەی ئاوارەکانی ماددەی 140 لە پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 175 خێزانی کورد لە سنووری ماددەی 140 لە مووسڵ قەرەبووی 10 ملیۆن دیناریان وەرگرت، بڕیارە ژمارەیەکی دیکە لە داهاتوو ئەو قەرەبووە وەربگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانەی دەکەونە سنووری ماددەی 140 لە پارێزگای مووسڵ دوای نزیکەی 11ساڵ قەرەبووی ئەو خێزانانە دەستپێکردەوە ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی چەکی 10 ملیۆن دیناری دەستیپێکرد، بڕیارە دوای دابەشکردنی پارە زەویشیان بەسەر دابەشبکرێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری مووسڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چەکی قەرەبووی 10 ملیۆن دیناری بەسەر 175 خێزانی کورد کە ماددەی 140ـی دەستووری عێراق دەیانگرێتەوە، دابەشکرا.
زانیاریی زیاتر: جێگری یەکەمی پارێزگاری مووسڵ، دەڵێت، کە فەرمانگەکە بە بەردەوامی و بە هەماهەنگی تەواو کاردەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو کەسانەی کە بەپێی ماددەی 140 ئاوارەبوون.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا زیاتر لە 51 هەزار خێزان دەبێت، تەنیا نزیکەی 20 هەزار خێزان پارەی 10 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە، بڕیارە لە داهاتوو ئەوەی ماوە قەربووەکە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






