هونەرمەندێکی ئاکرێ بەشێک لە ماڵەکەی خۆی تایبەت دەکات بە هونەرمەندان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

هونەرمەندێکی ئاکرێ بە مەبەستی هاندانی هونەرمەندان بەشێکی ماڵەکەی تایبەت کردووە بە هونەرمەندان و دەڵێت، دەرگای ماڵەکەم بەڕووی هەموو هونەرمەندان کراوە دەبێت.

لێدوانی فەرمی: سەرباز ناوخۆش کە هونەرمەندێکی ئاکرێیە، وەک خۆی دەڵێت، بەشێکی ماڵەکەی تایبەت کردووە بە هونەرمەندان. دەشڵێت، "ئامانجی سەرەکی من لەو کارە هاندان و دڵخۆشکردنی هونەرمەندانە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئاکرێ هیچ شوێنێکی تایبەت نییە بە هونەرمەندان، ئەم هونەرمەندەش بەم کارەی، بۆ کەمێکیش بێت بۆشایی شوێنێکی وەهای پڕکردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: