ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و کەشوهەوا فێنک دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، کەشناسی جیهانی لە ساڵی 1953 بڕیاری داوە هەرکاتێک پلەی گەرما گەیشتە 50 پلەی سلیزی دەبێت لە دام و دەزگاکان بکرێتە پشوو، "هەروەکو بینیمان لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی فەرمی".
- بەپێی پێشبینی کەشوهەوا، لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و کەش و هەوا فێنک دەبێت.
- بەرزترین پلەی گەرما جگە لە گەرمیان، لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی، بەڵام لە هەندێک ناوچەی عێراق 53 پلەی سیلیزی تۆمار کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەهۆی بەرزی پلەی گەرما کە سەرووی 50 پلەی سیلیزی بوو، هەریەک لە پارێزگاکانی کەربەلا، دیوانیە، واست، بەسرە، زیقار، موسەننا و میسان، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانیاندا پشووی فەرمی بوو.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەمموزی 2025، جگە لە بەسرە، 12 پارێزگای دیکەی عێراق نیوەی پلەی کوڵانیان تێپەڕاند، لەوانە بەغدا، کەرکووک، سەڵاحەددین، کەربەلا، واست، دیوانیە، میسان و زیقار کە 51 پلەیان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا دیالە، بابل، نەجەف و موسەننا 50 پلەیان تۆمارکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






