
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی سەبارەت بە داهاتووی دۆزی فەڵەستین، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێک گەیشتە نیویۆرک.
چیرۆکی سەرەکی: سعوودیە و فەرەنسا ئامادەکاری دەکەن بۆ سەرۆکایەتیکردنی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە چارەسەری ئاشتییانەی دۆزی فەڵەستین و جێبەجێکردنی "چارەسەری دوو دەوڵەت" لە ڕۆژانی 28 و 29ـی تەمموز. پێشتر بڕیاربوو ئەم کۆنفڕانسە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لە نیویۆرک میوانداری بکرێت، بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە دواخرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوە، " فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، گەیشتە شاری نیویۆرک، بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتیی تایبەتدا كە تاوتوێی داهاتووی دۆزی فەڵەستین و پێشهاتە پەیوەندیدارەكانی دەكات لەسەر گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی".
لە هەمان کاتدا: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، بەستنی كۆنفڕانسەكە "لە سۆنگەی زیادبوونی ئەو ئاڵنگارییانەوە دێت كە ڕووبەڕووی گەلی فەڵەستین دەبنەوە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە وەزیری دەرەوە لە میانی سەردانەكەیدا، "ژمارەیەک دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاكانی لە وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات، بەمەبەستی هەماهەنگیی كاری هاوبەش بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی فەڵەستین و بەهێزكردنی هەڵوێستی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی لەناو ئۆرگانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






