
دیمەنی دابەشکردنی خواردن بەسەر خەڵكی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وتەبێژی هێزە یەمەنییەکانی سەر بە حووسییەکان لە یەمەن، هەنگاوی تووندتری دژی "ئیسرائیل" ڕاگەیاند، سەبارەت بە سیاسەتی برسیکردن لە کەرتی غەززە.
وێنە گەورەکە: ماوەی 21 مانگە جەنگ بەرۆکی کەرتی غەززەی گرتووە و سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان، هێشتا ئاگربەستێکی هەمیشەیی بەدی نەهاتووە. ڕێگرییەکانی ئیسرائیل لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان، نیگەرانیی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و داواکارییەکان بۆ ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچەکە زیاتر بوون.
لێدوانی فەرمی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی یەمەن بڕیاریانداوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە پاڵپشتییەکانیان تووندتر بکەنەوە و دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغی چوارەمی گەمارۆی دەریایی لەسەر ئیسرائیل بکەن".
لەهەمان کاتدا: سەریع وتیشی: "ئەم قۆناغە بریتییە لە ئامانجگرتنی هەموو ئەو کەشتیانەی سەر بە هەر کۆمپانیایەکن کە مامەڵە لەگەڵ بەندەرەکانی ئیسرائیل دەکەن، بەبێ گوێدانە ڕەگەزنامەی ئەو کۆمپانیایە و لە هەر شوێنێک کە دەستی هێزە چەکدارەکانمانی پێ بگات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 27ـی تەمموز، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە ڕایگەیاندبوو، کەرتەکە بەدەست برسێتییەکی سەختەوە دەناڵێنێت، دۆخەکە 2.4 ملیۆن کەسی گرتووەتەوە، جەختیشیکردەوە کە ئەوەی ڕوودەدات شانۆگەرییەکی گاڵتەجاڕییە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش تێیدا هاوبەشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






