
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 29 هەوڵی هەڵدانی مووشەک و هێرشی درۆنییان لەناوخۆی وڵاتدا پوچەڵکردووەتەوە و بە هاوکاری هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش، هەوڵەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنە بەردەوامە کە "هێرشە تیرۆرستییەکان" ئەنجام دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ لیژنە باڵاکەی حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشە درۆنییەکان، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان، بڕیاریدا ڕاسپاردەی خۆی لەبارەی هێرشەکان بۆ محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەرزبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی ئەسیۆ شەیتید پرێس (ئەی پی)ی ڕاگەیاندووە، "پێداگرین لەسەر ئەوەی هیچ پاساوێک نەدەین بە هیچ لایەنێک کە عێراق بکاتە ئامانج و لەم شەڕەدا تێوەی بگلێنێت، هەروەها ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین خاکی عێراق بۆ کردەی سەربازیی بەکاربهێنێت و ئارامی وڵات بخاتە مەترسییەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەم بوارەدا زیاتر لە 29 هەوڵی هەڵدانی موشەک و هێرشی درۆنییمان پوچەڵکردووەتەوە، پێویستیشە دەوڵەت ئاسایشی وڵات لەئەستۆ بگرێت بۆیەش هیچ پاساوێک بۆ هەڵگرتنی چەک نییە، بۆ ئاشکراکردنی هێرشە درۆنییەکانیش ئێمە هەوڵدەدەین تواناکانمان گەشەپێبدەین بۆ ئاشکراکردنی جۆری درۆنەکان و شوێنی هەڵدانیان و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست دژیان".
سوودانی کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیشە دەڵێت، لەم بوارەدا لیژنەیەکی باڵای ئەمنی هاوبەشیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێناوە و هەماهەنگیشیان لەگەڵ هاوپەیمانان هەیە، ئەویش "بە ئامانجی دیاریکردنی ئەو لایانەی ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی ئەنجامداوە ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






