مەزڵووم عەبدی مەرجی سەرەکی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 29 تەممووز

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، لەناو ئیدارەی خۆسەری نیگەرانییەک هەیە سەبارەت بە تێکەڵکردنی دامەزراوەکان لەگەڵ دیمەشق بەبێ گەرەنتی دەستووریی، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە کەناڵی پەیوەندییان لەگەڵ دیمەشق هەیە و بەشێوەی ڕۆژانە لە پەیوەندییدان.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی نێوانیان، لەم هەفتەیەدا شاندێکی حکومەتی سووریا سەردانی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەبارەی گەرەنتی دروستنەبوونی گرژی سەربازیی و داهاتووی کارمەند و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر، گفتوگۆی لەگەڵ شاندی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێککەوتنێکدا کە کەناڵی حەدەسی سعودی لەگەڵیدا سازیکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کەناڵی پەیوەندییان لەگەڵ دیمەشق هەیە و بەشێوەی ڕۆژانە لە پەیوەندییدان، بەڵام گفتوگۆکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10 ئازار خاوبوونەوەی پێوەدیارە، ئەوەش پەیوەندی بە "هەردوولامانەوە هەیە نەک یەک لایەن بەتەنیا، چونکە لەناو ئیدارەی خۆسەریش نیگەرانی هەیە لە تێکەڵبوونەوە بەبێ گەرەنتی دەستووریی، ئەوەش سرووشتییە دوای ئەوەی لە پارێزگا کەناراوەییەکان (بەرامبەر عەلەوییەکان)و سوەیدا (بەرامبەر دروزەکان) ڕوویدا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "باوەڕمان وایە لامەرکەزی باشترین شێوازە بۆ حکومڕانی سووریا، بەشێک لە دامەزراوەکانیش دەکرێت مەرکەزی بن و سەر بە حکومەت بن، بەڵام دەبێت هەندێک دامەزراوەش نامەرکەزی بن و لەلایەن پارێزگاکانەوە بەڕێوەببردرێن، بۆ نمونە سوپا پێویستە مەرکەزی بێت و ئێمە لە داهاتوودا یەک سوپامان دەبێت نەک دوان و سیان، لە وڵاتانی جیهانیش سیستمی خۆبەڕێوەبەری پارێزگاکان و کانتۆنەکان هەیە، بەڵام هەمووشیان لەناو چوارچێوەی یەک دەوڵەتدان."
لەبارەی گفتوگۆش لەگەڵ تورکیا، مەزڵووم عەبدی دەڵێت، "کەناڵی پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ تورکیا هەیە و دۆخەکە ئەرێنییە"، لەبارەی داهاتووی سیاسی خۆیشی لە سووریا وتوویەتی، تائێستا "بەشێوەیەکی فەرمی هیچ پۆستێکم لە حکومەتی سووریادا بۆ پێشنیاز نەکراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






