
دانانی سۆلار پانێڵی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
ئەندازیارێكی كارەبایی ڕێنمایی هاووڵاتییان دەكات لەكاتی دانانی پانێڵی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر، ئەو جۆرەیان بەكاربهێنن كە بەشێوەیەكی كاراتر تیشكی خۆر دەگۆڕێت بۆ وزەی كارەبا و پانێڵەكە لە زۆرترین ژمارەی باسباڕ پێكهاتبێت؛ جۆری نیوسێل و چارێگەسێل لە جۆری سێلی تەواو باشتر و گونجاوترە.
وێنە گەورەكە: هاوشان لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناکی، حکومەت پاڵپشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەکات، لەڕێگەی پێدانی قەرزی بانكی بەشێوەی درێژخایەن، هانی خەڵک دەدات بە دانانی سیستمی سۆلار پاوەر لە ماڵەکانیان، ئەم هەنگاوەش ئەرکی حکومەت بۆ دابینكردنی بڕی زیاتری كارەبا، سووکتر دەکات و خەڵكیش كارەبای بەخۆڕاییان دەست دەكەوێت.
لێدوانی فەرمی: چالاک عەبدولکەریم، ئەندازیار و بەڕێوەبەری بەشی GIS'-سویچی گازی' لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشی ڕۆژئاوای کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی دانانی پانێڵی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر (سۆلار پاوەر)، باشتر وایە ڕەچاوی چەند خاڵێك بكرێت لەڕووی بەرهەمهێنانی واتی زیاتر و چووستی پانێڵەكە و ڕاگرتنی ڕێژەی پلەی گەرمی و ماركەی گەرەنتیكراو.
گرنگترین خاڵەكان چین:
- ئاستی بەرهەمهێنانی پانێڵ: تا بەرهەمهێنانی پانێڵەکە زیاتر بێت باشترە؛ پانێڵێک 600 وات بەرهەم بهێنێت، باشترە لە پانێڵێک کە 500 وات بەرهەمدەهێنێت.
- چووستی پانێڵ: بەو واتایەی توانی گۆڕینی تیشكی خۆر بۆ وزەی كارەبا بەرزتر و كاراتر بێت.
- ڕێژەی پلەی گەرمی: بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی پانێڵەکە دەكات، تا ئەم ڕێژەیە کەمتربێت بەو مانایەیە کە وزەی بەرهەمهاتوو کەمتر کاریگەری گەرمی لەسەرە.
- هەر پانێڵەک لە کۆمەڵێک خانە پێکهاتووە کە بە 'باسباڕ' بەیەکەوە بەستراونەتەوە، تا ژمارەی باسباڕ زیاتربێت باشترە، جۆری پانێڵ هەیە پێی دەوترێت نیو سێڵ و هەشە سێڵی تەواوە، نیو سێڵ یان چارەک سێڵ باشترە لە سێڵی تەواو.
- ژمارەیەک هەیە پێی دەوترێت IP، تا بەرزتر بێت باشترە.
- لەبەرچاوگرتنی براندی كۆمپانیای بەرهەمهێنی پانێڵ و ماوەی ڕاستەقینەی گەرەنتیكراو، پێویستییەكی دیكەیە كە لەكاتی كڕینی پانێڵی بەرهەمهێنانی كارەبا ڕەچاو بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






