
وێنەی کەسێک کە بەهۆی هەژارییەوە لەسەر زبلخانە شت کۆدەکاتەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە دەرئەنجامی ڕاپۆرتی تایبەت بە هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە، ئاشکراشی دەکات کە ڕاپۆرتەکە بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ساڵی 2022 ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا 24% بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بۆ 17.5% دابەزیووە، بەمەبەستی زیاتر دابەزاندنی ئەو ڕێژەیەش وەزارەتەکە ستراتیژییەکی پێنج ساڵەی ڕاگەیاندووە و دەیەوێت لەو ماوەیەدا ڕێژەکە بگەیێنێتە 10%.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی نیشتیمانی تایبەت بە هەژاریی سبەی چوارشەممە ڕادەگەیێنرێت کە دەستەی ئاماری فیدراڵ بە هاوکاری دەستەی ئاماری کوردستان ئامادەی کردووە، هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان و تیمی ئۆکسفۆردیش بۆ گەشەپێدانی مرۆیی پشتیوانی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە بوون.
بڕیارە لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەژاریی، محەممەد تەمیم وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزارەتەکان، سەرۆکی زانکۆکان، باڵیۆزی وڵاتانی بیانی و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادە بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






