مەزڵووم عەبدی: لەژێر یەك ئاڵا و یەك وڵات، هەسەدە دەبێتە بەشێك لە وەزارەتی بەرگریی سووریا
- کوردستان
- 29 تەممووز

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی دەڵێت، لەژێر یەك ئاڵا و یەك وڵات، هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' دەبێتە بەشێك لە وەزارەتی بەرگریی سووریا.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' نووسیویەتی، "هێزەكانی سووریای دیموكرات لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، پابەندە بە پاراستنی یەكڕیزیی سووریا و ئاسایشی سەرجەم پێكهاتەكانی، ئەمڕۆ بەدوای چارەسەرێكی نیشتمانیدا دەگەڕێین كە یەكێتیی وڵات لەژێر یەک ئاڵا بپارێزێت و لەشکرێکی نەتەوەیی یەکگرتوو دابمەزرێت کە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەموو سوورییەکان بکات".
زانیاریی زیاتر: فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ حكومەتی سووریا لەسەر ئەوە ڕێككەوتووین كە هەسەدە ببێتە بەشێك لە سیستمی بەرگریی یەكگرتووی سووریا و لە کۆبوونەوەی داهاتووی پاریسدا، باسی میکانیزمی تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریادا دەکەین.
مەزڵووم عەبدی باسی لەوەشكردووە، "هەموومان لەسەر یەکپارچەیی سووریا کۆکین و لامەرکەزییەت بە واتای دابەشکردنی وڵات نایەت؛ سووریا یەک سوپای دەبێت نەک دوو سوپا و سوپای سووریا لە چوارچێوەی مەرکەزییەتێکی سەربازیدا دەبێت.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكکۆماری سووریا كردووە كە كۆبوونەوەكەیان ئەرێنی بووە و سێ كاتژمێر گفتوگۆیان كردووە و توانیویانە بگەنە ڕێككەوتن. دووپاتیشی كردەوە، هەوڵدەدەن ئاگربەست لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگۆڕن بۆ ئاشتییەكی هەمیشەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






