
ئاڤا نیوز
كچێكی كوردۆی شاعیر ئاشكرای دەكات، كە باوكی بەر لە مردنی نەخۆشیی دەروونی هەبووە و چەند جارێك بۆ چارەسەر بردوویانەتە نەخۆشخانە. ڕەتیشی دەکاتەوە، "حاشایان لە باوكی كردبێت".
چیرۆكی سەرەكی: كوردۆ عەبدوڵڵا، ناسراو بە "كوردۆی شاعیر"، شاعیرێكی ناسراوی شاری سلێمانی بوو، لە ڕۆژی یەكشەممە 27-7-2025، لەنێو مزگەوتی گەورە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، ئەو شاعیرە وا ناسرا بوو كە لەسەر شەقام و لە بازاڕی شاری سلێمانی دەژیا و لەسەر شەقامەكانیش دەخەوت، دوای مردنی، دەنگۆی جیا جیا سەبارەت بە ژیانی خۆی و پەیوەندیی لەگەڵ منداڵەكانی بڵاو بووەوە، كچەكەی لەڕێگەی ئاڤاوە ڕوونكردنەوە دەدات.
لێدوانی فەرمی: لاناز كوردۆ، كچی كوردۆی شاعیر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەدوای كۆچی دوایی چەندین قسەی ناڕاست سەبارەت بە دۆخی ژیانی باوكم دەكرێن، ئێمە هەرگیز حاشامان لە باوكم نەكردووە بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە كە كوردۆی شاعیر لە دونیای خەیاڵدا ژیاوە و حەزی لەسەر شەقامەكان بووە و كەمێكیش دۆخی دەروونی ناجێگیر بوو.
دەشڵێت، "هەموو جارێك دەمانهێنایە ماڵەوە چەند ڕۆژێكی سەرەتا بێتاقەت دەبوو، بەڵام دواتر بۆ ماوەی هەشت مانگ یان نزیكەی ساڵێك دەمایەوە، لەناكاو بڕیاری دەدا بچێتە دۆخی ژیانەكەی خۆی. دوو هەفتە پێش ئێستا لە بازاڕ یەكمان بینی و دەستی كرد بە گریان، هەموو جارێكیش كە منی دەبینی دەیگوت تۆ خۆت خۆتت دروست كردووە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كوردۆی شاعیر، باوكی سێ منداڵ بوو بە ناوەكانی كارناس، لاناز و لیا، چەند ساڵێك پێش ئێستا لە هاوسەرەكەی جیا بووەوە، بەپێی گوتەی كەسوكارەكەی چەندین ساڵە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و چەند جارێك بردوویانەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆی وەرگرتووە بەڵام ئەو خۆی پابەند نەبووە بە خواردنی حەب و دەرمانەكان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






