کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆی لە بەرامبەر ڕاپۆرتی هەژاری لەلایەن بەغداوە دەردەبڕێت
- کوردستان
- 30 تەممووز

ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتەی "هەژاریی فرەڕەهەند" دەربڕی کە ئەمڕۆ لە بەغدا لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵییەوە بڵاو کرایەوە. وەزارەتی پلاندانانی هەرێم جەخت دەکاتەوە کە ڕاپۆرتەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداریی ئەوان ئامادە کراوە و پێیوایە دەبوو لە قۆناغەکانی سەرەتاوە وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە پرۆسەکەدا بەشدار بوونایە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-7-30، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا، ڕاپۆرتی "هەژاریی فرەڕەهەند MPI"ی ڕاگەیاند، وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەخنەی لە میکانیزمی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە گرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "ئەم ڕاپۆرتە بەبێ ئاگاداریی ئێمە و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە، لە کاتێکدا دەبوو لە سەرەتاوە بە هاوبەشی کار لەسەر وردەکارییەکانی بکرایە تاکو ڕا و بۆچوونی حکومەتی هەرێم تێدا جێگیر بکرابا."
لەهەمان کاتدا: وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "پێویست بوو دوا ڕەشنووسی ڕاپۆرتەکەیان بەدەست بگات بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکان و ئامادەبوون بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنەکەیدا، بۆ ئەوەی دواتر بتوانرێت سوود لە دەرەنجامەکانی وەربگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، کە بە هاوکاریی پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کراوە، پشتی بە داتاکانی دوا ڕووپێوی "ئابووری و کۆمەڵایەتیی خێزان" بۆ ساڵانی (2023-2024) بەستووە کە ئەنجامەکانی لە (26ی شوباتی 2025) ڕاگەیەنرابوو. بەپێی ئەو ڕووپێوییە، ڕێژەی هەژاریی ماددی لەسەر ئاستی عێراق 19.3% و لە هەرێمی کوردستان 8.6% بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






