
ئەم وێنانە ئەمڕۆ لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکرانەوە، لە ڕاستەوە غازی ئەبو تەماعە، فەرماندەی باڵای حەماس و مەروان عیسا، جێگری فەرماندەی باڵای حەماس
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی دەکاتەوە مەڕوان عیسا، جێگری فەرماندەی باڵای حەماس ناسراو بە "کابووسی ئیسرائیل" دوو هەفتە لەمەوبەر لە بۆردوومانێکدا کوژراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوو هەفتە پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل کوژرانی مەڕوان عیسای ڕاگەیاند، بەڵام بزووتنەوەی حەماس ڕەتیکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی بڵاوكردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەڤیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: مەڕوان عیسا لەگەڵ فەرماندەیەکی دیکەی حەماس بە ناوی غازی ئەبو تەماع دوو هەفتە لەمەوپێش لە بۆردوومانێکدا كوژراوە.
بۆچوونی بەرامبەر: لەدوای قسەکانی ئەڤیخای ئەدرەعی تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە حەماس هیچی نەگوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەڕوان عیسا بە یەکێک لە داڕێژەرانی پلانی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دادەنرێت، پێشتریش لە چەندین هەوڵی کوشتن ڕزگاری ببوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترا: حەماس نازناوی "کابووس ئیسرائیلی" لێنابوو، هاوکات فەڵەستنییەکان بە "پیاوی سێبەر" ناویان دەبرد، بەو پێیەی ڕادارەکانی ئیسرائیل نەیاندەتوانی بیدۆزنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






