
دیمەنی ڕووفاتی بارزانییەکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، 42 ساڵ بەسەر یەکێک لە تاوانە گەورەکانی ڕژێمی بەعسدا تێدەپەڕێت، کە تێیدا هەشت هەزار پیاو و گەنجی بارزانی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنفال کران. لە کاتێکدا یادی ئەم کارەساتە دەکرێتەوە، هێشتا ڕووفاتی زۆرینەی قوربانییەکان نەدۆزراوەتەوە و کەسوکارەکانیان چاوەڕێی قەرەبووکردنەوەی حکومەتی عێراقن.
وێنە گەورەکە: 31ـی تەممووزی 1983، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکی ڕێکخراودا، هەشت هەزار بارزانی لە مێردمنداڵ، گەنج، پیاو و بەساڵاچوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر دەستگیر کرد. دواتر بە شێوەیەکی کۆمەڵ ئەوانی بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق گواستەوە و لەوێ بە زیندوویی زیندەبەچاڵ کران.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەم تاوانەی وەک جینۆساید ناساندووە، بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی فیدراڵی هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییەکان نەناوە. لەم بارەیەوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی مافی قوربانییان لە بەغدا.
ژمارەکان وادەڵێن: پرۆسەی گەڕاندنەوەی ڕووفاتی قوربانییەکان زۆر بە خاوی بەڕێوەچووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا تەنیا ڕووفاتی 696 ئەنفالکراوی بارزانی لە سێ قۆناغی جیاوازدا (ساڵانی 2005، 2014 و 2022) گەڕێندراونەتەوە بۆ کوردستان. ئەم ژمارەیە بەشێکی زۆر کەمی کۆی گشتیی قوربانییەکان پێکدەهێنێت و چارەنووسی هەزارانی دیکە هێشتا نادیارە.
دوای 42 ساڵ، هێشتا بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفالی بارزانییەکان چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕووفاتی ئازیزانیان و بەدیهاتنی دادپەروەرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






