
پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراكی هاووڵاتییان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ئەمڕۆ دوا وادەی پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراكی هاووڵاتییان بوو لە هەرێمی كوردستان، بەڵام سیستمەكە دوو ڕۆژی دیكەش بەردەست دەبێت.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە عێراق دەستی پێكردووە و سەرەتاش لە پارێزگای واست 100% كارەكانی تەواو بوون، لە هەرێمی كوردستانیش پرۆسەكە لە 2025-06-05، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكرد، كۆتا وادەی پرۆسەكەی 1-8-2025ەو وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەكەی درێژ نەكردەوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند:هەرچەندە وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەی درێژکردنەوەی پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی درێژ نەکردەوە بەڵام تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممە بەرنامەکە ئەکتیڤە هاووڵاتیان دەتوانن بچنە نێو سیستەمەکە و ئەوانەی تاوەکوو ئەمرۆ خۆیان لە پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک داخڵ نەکردووە با بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆمار بکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا ڕێژەی بەشداریكردنی دانیشتووانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لە پرۆسەكە دەستكەوتووە، وەك دەردەكەوێت تاوەكوو ئێستا 78%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، كە مەبەست لێی ئەو كەسانەن كە پسوولەی خۆراكیان هەیە لە پرۆسەكە بەشدار بوونە، ڕێژەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
هەڵەبجە: لە كۆی 114 هەزار و 987 كەس كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، 97 هەزار و 997 كەس بەشدار بوونە، ڕێژەی بەشداریكردن 85%
هەولێر: لە كۆی ملیۆنێك و 984 هەزار و 290 كەس، ملیۆنێك و 603 هەزار و 485 كەس لە پرۆسەكە بەشدار بوونە و ڕێژەی بەشداریكردن 81%.
سلێمانی: لە كۆی ملیۆنێك و 969 هەزار و 751 كەس، ملیۆنێك و 536 هەزار و 833 كەس بەشدار بوونە، ڕێژەی بەشداریكردن 78%.
دهۆك: لە كۆی ملیۆنێك و 316 هەزار و 792 كەس، 948 هەزار و 809 كەس بەشدار بوونە، ڕێژەی بەشداریكردن 72%.
كۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان: لە كۆی پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820 كەس كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، چوار ملیۆن و 187 هەزار و 124 كەس پسوولەكانیان كردووەتە دیجیتاڵی، 78%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی كە پسوولەی خۆراكیان هەیە تاوەكوو ئێستا لە پرۆسەكە بەشدار بوونە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەپڵیكەیشتنی پسوولەی خۆراك، لە دەرەوەی عێراق كار ناكات و هیچ كەسێك ناتوانێت خۆی تۆمار بكات، چونكە پەیوەست كراوە بە جی پی ئێسەوە، هەر كەسێكیش لە پرۆسەكەی بەشداریی نەكات لە بەشەخۆراكی مانگانە بێبەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






