موسەننا سامەڕایی: ئەنفالی بارزانییەکان هەمیشە وەک شایەتحاڵی قێزەونیی نادادپەروەری دەمێنێتەوە
- عێراق
- 1 ئاب

موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، لە ساڵیادی هەڵمەتەکانی ئەنفالکردنی بارزانییەکان هاوسۆزی خۆی لەگەڵ بارزانییەکان دووپات کردەوە.
وێنە گەورەکە: 31ـی تەممووزی 1983، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکی ڕێکخراودا، هەشت هەزار بارزانی لە مێردمنداڵ، گەنج، پیاو و بەساڵاچوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر دەستگیر کرد. دواتر بە شێوەیەکی کۆمەڵ ئەوانی بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق گواستەوە و لەوێ بە زیندوویی زیندەبەچاڵ کران.
پەیامی فەرمی: موسەننا سامەڕایی ڕایگەیاندووە: "42 ساڵە بەر لەئێستا هەڵمەتە تاوانکارییەکانی ئەنفال، بنەماڵە سەربەرزەکانی بارزانی کردە ئامانج و هەزاران بەساڵاچوو، ژن، منداڵ و گەنج گیانیان لەدەستدا، وەک شایەتحاڵی قیزەونیی نادادپەروەری دەمێنێتەوە".
"لەم یادە پڕ لە ئازارەدا جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکەینەوە و حەق هەمیشە دەمێنێتەوە هەرچەند ناحەقی درێژە بکێشێت"
زانیاریی زیاتر: ناوبراو هاوسۆزی خۆی بۆ بارزانییەکان دووپات کردەوە و ڕۆڵی قوربانیدانیان لە بوونیادنانی دەوڵەت و گەیشتن بە دیموکراسی وەبیرهێنایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






