سەرۆکایەتیی کۆمار لەبارەی ئەنفالی بارزانییەکان: یەکێکە لە قێزەونەترین تاوانەکانی مێژووی نوێی عێراق
- هەواڵ
- 1 ئاب

باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هاوخەم و هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەنفالی بارزانییەکان دەربڕی و بە دڕندەترین تاوانەکانی سەردەمی نوێ وەسفی کرد، هاوکات پابەندبوونی خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی مووچە و نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.
وێنە گەورەکە: 42 ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکی ڕێکخراودا، هەشت هەزار بارزانی لە مێردمنداڵ، گەنج، پیاو و بەساڵاچوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر دەستگیر کرد. دواتر بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق گواستینەوە و لەوێ بە زیندوویی زیندەبەچاڵ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: ئەم تاوانە قێزەونە کە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچووی بەعسەوە ئەنجام دراوە، یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانی ستەم و جینۆساید لە سەردەمی مۆدێرندا و دەبێت لە یادەوەری نیشتمانیی بمێنێتەوە، ئەنجامدەرانی و ئەوانەی دەستیان بە خوێنی بێتاوانەکان سوورە دەبێت ڕووبەڕووی دادپەروەریی یاسا و مێژوو ببنەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کاتێکدا ئەمڕۆ ئەم تاوانە قێزەونەمان وەبیر دێنینەوە، پابەندبوونی ئەخلاقی و دەستووری خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ پشتیوانیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و بە پەرۆشەوە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، لە پێش هەموویانەوە پرسی مووچە و نەوت و غاز لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






